ناتانیاهۆ: ئێران بە نیازە لە ماوەیەکی کورتدا ئیسرائیل لەناوببات
بڵند
٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، ئێران بەرنامە ئەتۆمییەکەی شاردوەتەوە و بەنیازە لە ماوەیەکی کورتدا ئیسرائیل لەناوببات، داواش دەکات بۆئەوەی ئەوە رونەدات دەنگ بە پارتەکەی بدرێت.
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوەتە؛ باس لەوەدەکات "پارتی لیکود" بۆ روبەڕوبونەوەی هەڕەشەی ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی و مسۆگەرکردنی مانەوەی ئیسرائیل و پێشگرتن لە لەناوچوونی، زۆر گرنگە.
ناتانیاهۆ ئاماژەی بەوەداوە، کە کۆماری ئیسلامی و حزبوڵا و دوژمنەکانی تری ئیسرائیل، شکستی ئەویان دەوێت و داوای لە لایەنگرانی کرد بە بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکاندا سەرکەوتنی پارتەکەی مسۆگەر بکەن.
لە کۆتایی ڤیدیۆکەدا سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت؛ دەنگ بە لیکود بدەن بۆ ئەوەی دوژمنانی ئیسرائیل لە تاران و تورکیا و لوبنان و غەززە ئاهەنگ نەگێڕن.


