وەزارەتی بەرگریی روسیا: بەزووترین کات مەشق لەسەر بەکارهێنانی هێزە ئەتۆمییەکانمان دەستپێدەک
ساکۆ
١٩ی ئایاری ٢٠٢٦
وەزارەتی بەرگریی روسیا راگەیەنراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی بەو پلانانەی وڵاتەکە کردووە کە بەنیازە جێبەجیی بکات لە تاقیکردنەوەی توانا ئەتۆمییەکانی و موشەکە بالیستییەکانی.
وەزارەتی بەرگریی روسیا ئاماژەی بەوەشداوە، بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا مانۆڕێکی سەربازیی فراوان دەستپێبکەن و مانۆڕەکەش وەک مەشقێکی سەربازی بەکاردەهێنرێت و تییدا، مەشق و راهێنان لەسەر ئامادەکردن و بەکارهێنانی هاوبەشی ئەو چەکە ئەتۆمییانە دەکرێت کە لە خاکی بیلاڕوس جێگیرکراون.
لە راگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتووە، بڕیاریشە هێزە موشەکییە ستراتیژییەکان، کەشتیگەلی باکور و زەریای هێمنی روسیا، فەرماندەیی فڕۆکەوانی دوورمەودا و یەکە سەربازییەکانی ناوچەکانی لینینگراد و ناوەڕاست لەم مانۆڕانەدا بەشدار بن.
هاوکات لە مانۆڕەکەدا، بەکۆی گشتیی زیاتر لە 64 هەزار کارمەند و زیاتر لە 7800 پارچە و
کەرەستەی سەربازی بەشدار دەبن، لەوانە:
1. یاتر لە 200 سەکۆی هەڵدانی موشەک.
2. زیاتر لە 140 فڕۆکەی جەنگی.
3. کەشتی و 13 ژێردەریای، کە هەشتیان ژێردەریایی ستراتیژین.



