سەرۆکی ئەمریکا لە نوێترین بڵاوکراوەیدا لەسەر پلاتفۆرمی تروس سۆشیاڵ پلانێک ئاشکرادەکات کە بڕیاربووە سبەینێ هێرشەکانیان بۆسەر ئەو وڵاتە دەستپێبکەنەوە، بەڵام وڵاتانی کەنداو بوونەتە نێوەندگیر و بۆ ماوەیەکی کاتی پلانەکەیان وەستاندووە.

دەقی بڵاوکراوەکەی دۆناڵد ترەمپ: 

لەلایەن تەمیم بن حەمەد ئەمیری قەتەر و محەمەد بن
سەلمان جێنشینی سعودیە و محەمەد بن زاید سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات، داوام لێکراوە کە ئەو هێرشە سەربازییەی بۆ سەر ئێران پلانمان بۆ داڕشتبوو و بڕیاربوو سبەینێ ئەنجام بدرێت، رایبگرم.

بەو پێیەی ئێستا دانوستانی جددی لە ئارادایە و بە بڕوای ئەوان وەک سەرکردەی گەورە و هاوپەیمان، ڕێککەوتنێک دێتە کایەوە کە بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و هەموو وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دەرەوەش زۆر قبوڵکراو دەبێت. ئەم ڕێککەوتنە، بە شێوەیەکی سەرەکی، ئەوە دەگرێتەوە کە ئێران بە هیچ شێوەیەک چەکی ئەتۆمی نەبێت!

لەبەر ڕێزم بۆ ئەو سەرکردانەی کە ناویان هاتووە، ڕێنماییم داوە بە پیت هیگسێس وەزیری جەنگ و جەنەراڵ دانیال کەین سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپا، سوپای ئەمریکا، سبەینێ ئەو هێرشە ئەنجام نەدەین کە کاتی بۆ دیاریکرابوو.
فەرمانیشم پێکردوون، ئامادەبن بۆ دەستپێکردنی هێرشێکی گشتگیر و بەرفراوان بۆ سەر ئێران لە هەر کاتێکدا بێت، ئەمەش لە حاڵەتێکدا رودەدات کە ئەگەر رێککەوتنێکی پەسەندکراو بەدەست نەهات.