سی ئێن ئێن: گومان دەكرێت ئێران لە پشت هێرشە ئەلیكترۆنییەكانی سەر سیستمی سوتەمەنی ئەمریكاوە بێت
١٦ی ئایاری ٢٠٢٦
كەناڵی سی ئێن ئێن بڵاویكردووەتەوە، لێپرسراوانی ئەمریكا گومان دەكەن هاككەرە ئێرانییەكان لە پشت زنجیرەیەك هێرشی ئەلیكترۆنییەوە بن بۆ سەر سیستمی چاودێری كۆگاكانی سوتەمەنی و بەنزینخانەكان لە چەندین ناوچەی ئەمریكا.
ئاشکراشیکردووە، هاككەرەكان سودیان لەو سیستمە ئۆتۆماتیكییانە وەرگرتووە كە بەبێ وشەی نهێنی بە ئینتەرنێتەوە بەستراونەتەوە، لەو رێگەیەوە دەستكاریی زانیارییەكانی سیستمەكەیان كردووە.
كەناڵەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، هێرشەكان زیانی مادییان لێنەكەوتووەتەوە، بەڵام مەترسی ئەمنییان دروستكردووە بەهۆی دەستڕاگەیشتن بەو سیستمانە، دەكرێت دزەكردنی سوتەمەنی بشاردرێتەوە و زیانی ئابوری لە بەنزینخانەكان بدات.



