پیت هیگسێس وەزیری جەنگی ئەمریکا: هەنگاوی داهاتوومان لە دژی ئێران ئاشکرا ناکەین
بڵند
١٢ی ئایاری ٢٠٢٦
پیت هیگسێس، وەزیری جەنگی ئەمریکا لەسەر مامەڵەکردنیان لەگەڵ تاراندا رایگەیاند، پلانیان هەیە جەنگ دژی ئێران پەرەپێبدەن، وەک چۆن پلانیان هەیە بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان.
وەزیری جەنگی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی جددیەتی و گرنگی بابەتەکە، لەلای دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە ئێستادا نایانەوێت هەنگاوی داهاتویان دژی ئێران ئاشکرا بکەن.
پیت هیگسێس جارێکی دیکە دڵنیایدا، کە تاران ناتوانێت ببێتە خاوەن چەکی ئەتۆمی و رێککەوتن یاخود دووبارە هێرشکردنە سەر تاران لە بژاردەکانی بەردەستیانن.
لای خۆشیەوە، فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا( سێنتکۆم) رایگەیاندوە، کەشتیی فڕۆکە هەڵگری ئەبراهام لینکۆڵن بەردەوامە لە ئۆپراسیۆنەکانی لە دەریای عەرەبی و گەمارۆی سەر ئێران جێبەجێ دەکات.



