ئەمریكا بەتۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ ئێران سزای بەسەر ژمارەیەك كەس و قەوارەدا سەپاند
شنیار
١٢ی ئایاری ٢٠٢٦
ئەمریكا بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ ئێران سزای بەسەر ژمارەیەك كەس و قەوارەدا سەپاند كە لە هۆنگ كۆنگ و ئیمارات و عومانن.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردووە، سزای نوێی بەسەر سێ كەس و نۆ قەوارەدا سەپاندووە كە پەیوەندییان بە دەسەڵاتدارانی ئێرانەوەە هەیە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، قەوارانەی سزایان بەسەردا سەپێندراوە چواریان دامەزراوەی هۆنگ كۆنگن و چواری تریشیان قەوارەی ئیمارات و یەكێكیان قەوارەی عومانن.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا راشیگەیاندووە، ئەو سێ كەسەی لە لیستی سزاكاندان، پەیوەندییان بە سوپای پاسدارانی ئێرانەوە هەیە.



