دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئەمڕۆ یەکشەممە، جەختی کردەوە کە ئێران لە رووی سەربازییەوە تێکشکاوە، هاوکات روونیشی کردەوە کە ئۆپەراسیۆنە شەڕکەرەکان دژی ئێران کۆتایییان نەهاتووە.

ترەمپ لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لە قۆناغێکدا دەگەینە یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران کە لە قووڵایی ژێر وێرانەکاندا نێژراوە و دەیخەینە ژێر چاودێرییەوە، هێزی بۆشایی ئاسمانی ئەمریکاش ئەرکی ئەو کارەی لە ئەستۆیە.

هەروەها وتی: هەرگیز ناتوانین رێگە بدەین ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی،"

و ئاماژەی بەوەش کرد: نەموتووە ئۆپەراسیۆنە شەڕکەرەکان دژی ئێران کۆتایییان هاتووە، بەڵکوو گوتم کە ئەوان تووشی شکست بوون.

لە بەردەوامی قسەکانیدا ترامپ وتی: ئێران نە هێزی دەریایی، نە هێزی ئاسمانی و نە چەکی دژە فڕۆکەی ماوە،"

 تیشکی خستە سەر ئەوەش کە "سێ چینی سەرکردایەتی ئێران لەناو براون، بەڵام پێموایە ئێمە مامەڵە لەگەڵ کەسانێکدا دەکەین کە جۆرە هێزێکی دیاریکراویان هەیە.