وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا رایگەیاند، پزیشکانی سوپاکەیان بە پەڕەشووت دابەزیونەتە سەر دوورگەی 'تریستان دا کۆنها'، چونکە هاووڵاتییەکی سەر دوورگەکە گومانی لێدەکرێت تووشی ڤایرۆسی 'هانتا' بووبێت.

وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا ئاماژەی بەوەش کردووە، تیمێک کە لە شەش پەڕەشووتەوان و دوو پزیشک پێکهاتوون، لە فڕۆکەیەکی گواستنەوەی هێزی ئاسمانیی شاهانەوە خۆیان هەڵداوەتە خوارەوە بۆسەر دوورگەکە، هەر بە هەمان فڕۆکەش؛ ئۆکسجین و کەلوپەلی پزیشکییان بۆ دوورگەکە رەوانە کردووە.

ناوچەی "تریستان دا کۆنها" لە
باشوری ئۆقیانووسی ئەتڵەسی، کە ناوچەیەکی دوورەدەستە و یەکێک لە 221 دانیشتووانەکەی گومانی تووشبوونی بە ڤایرۆسی 'هانتا'ـی لێ دەکرێت و نەخۆشەکە سەرنشینی کەشتیی (MV Hondius) بووە و مانگی رابردوو لە کەشتییەکە دابەزیوە.