پۆلیسی سلێمانی: بە تۆمەتی رفاندنی هاووڵاتییەک دوو تۆمەتبارمان دەستگیر کرد
بڵند
٢٤ی نیسانی ٢٠٢٦
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادق بە هاوکاری نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی دەربەندیخان، دوو تۆمەتباریان دەستگیرکردووە، کە بەتۆمەتی رفاندنی هاووڵاتییەک و بەپێی ماددەی 421 لە یاسای سزادان داواکراو بوون.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردوە، تۆمەتبارەکان لە دایکبووی ساڵانی 2002 و 2004ـن، دوای ئەنجامدانی تاوانەکەیان لە قەزای دەربەندیخان بەرەو سەیدسادق هەڵاتون و لەوێ خۆیان حەشارداوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی پۆلیس، دوای بەدواداچونی هێزەکانیان و لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشدا دەستگیرکران.
پۆلیسی سلێمانی دەشڵێت؛ لە کاتی دەستگیرکردنیاندا، دەست بەسەر دوو ئۆتۆمبێل و دوو مۆبایلدا گیراوە، کە بە تۆمەتباران بووە، لە ئێستاشدا بە بڕیاری دادوەر راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەیان بەردەوامە.


