وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەستگیرکردنی کەسێکی بە تۆمەتی تەشهیرکردن و تێکدانی ئاشتی کۆمەڵایەتی راگەیاند.

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لە راگەیەندراویكی بڵاوکردوەتەوە و تێیدا هاتووە؛ کەسێکیان بە ناوی "عومەر جەمال" لەسەر فەرمانی دادوەر و لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دەستگیر کردووە، ئەمەش دوای ئەوەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X چەند بابەتێکی نەگونجاوی دەربارەی زیارەتکارانی شیعە بڵاوکردبووەوە.

 وەزارەتەکە ئاماژەی بەوە کردوو، کە هەرچەندە مافی ئازادی دەربڕین لە هەرێم پارێزراوە، بەڵام رێگە نادرێت ئەم ئازادییە بۆ تەشهیرکردن بە پێکهاتەکان و تێکدانی ئاشتی کۆمەڵایەتی بەکاربهێندرێت.

لە جەختیشی کردەوە کە هەرکەسێک یاسا پێشێل بکات ڕووبەڕووی لێپرسینەوە دەبێتەوە و لە ئێستاشدا ڕێکارە یاساییەکان بەرامبەر ناوبراو گیراونەتە بەر.