قوباد تاڵەبانی لەگەڵ ئەندەرس ئەنلید، بەڕێوەبەری گشتیی ئەنجومەنی نیشتمانیی بازرگانیی سوید کۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: لەگەڵ ئەندەرس ئەنلید، بەڕێوەبەری گشتیی ئەنجومەنی نیشتمانیی بازرگانیی سوید بڕیارماندا پێکەوە کاربکەین تا هەماهەنگی بەهێز و راستەوخۆ لەنێوان ژوورە بازرگانییەکانی کوردستان و سوید دروست بکەین بە ئامانجی بەهێزترکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان هەردوولا.
 
ئاماژەی بەوەشداوە، بانگهێشتم کرد سەردانی کوردستان بکات و لەگەڵ ژوورە بازرگانییەکانی کوردستان پێکەوە کار بکەن بۆ ئەوەی نەخشەرێگەیەک ئامادە بکەن بۆ هاوکاری و زیاترکردنی قەبارەی ئاڵۆگۆڕی بازرگانی لەنێوان هەردوولادا.