قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم بەبۆنەی 128ـەمین ساڵیادی رۆژنامەگەریی کوردییەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: بۆ ئێمە، ڕۆژنامەگەریی ئاوێنەیەکە کە کەموکوڕییەکانمان نیشان دەدات، بەشێکی دانەبڕاوە لە خەباتی کولتووری و مەدەنی

دەقی پەیامەکە: 

بەر لە ١٢٨ ساڵ، «میقداد بەدرخان» لە قاهیرەوە مۆمێکی داگیرساند کە تەنها خەباتی نەتەوەیی نەبوو، بەڵکو دەستپێکی هۆشیاریی هزریی کورد بوو. 

ئەمڕۆ کە یادی ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی دەکەینەوە، بە ئەرکی سەرشانمانی دەزانین کە پشتیوان و داکۆکیکاری ئازادیی قەڵەم بین.
بۆ ئێمە، ڕۆژنامەگەریی ئاوێنەیەکە کە کەموکوڕییەکانمان نیشان دەدات، بەشێکی دانەبڕاوە لە خەباتی کولتووری و مەدەنی، و ڕێگەی چاکسازییمان بۆ ڕووناک دەکاتەوە.

پیرۆزبایی ئەم ساڵیادە لە هەموو ڕۆژنامەنووسان و سەرجەم گەلی کورد دەکەم و جارێکی دیکەش جەخت لە پابەندیی بە باشکردنی ژینگەی کاری ڕۆژنامەنووسی دەکەمەوە.