لیستی موچەی مانگی چواری موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان رادەستی وەزارتی دارایی عیراق كرا.

پەیامنێری كوردسات نیوز رایگەیاند، ئەمرۆ لیستی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی ئازار لەلایەن تیمی تەكنیكی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستانەوە ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ كراوە.

سەرچاوەیەكیش لە وەزارەتی  دارایی حكومەتی هەرێم  وتی، بەهۆی ئەو كاریگەرییە ئابورییانەی بەهۆی جەنگی ناوچەكەوە روبەڕووی هەرێمی كوردستان بووەتەوە، لەگەڵ بەغداد رێككەتوون تا رەوشی ناوچەكە  ئاسایی دەبێتەوە، مانگانە داهاتی نانەوتیی هەرێمی كوردستان هەرچەندێك بێت، حكومەتی عیراق تەمویلی موچە دەكات.