پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسی یەکیتی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار
سام
١١ی نیسانی ٢٠٢٦
مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی هەڵبژاردنی نزار ئامێدی بە سەرۆک کۆماری عیراق، پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: وێڕای پیرۆزبایی لە تیمی دانوستاندکارمان بە سەرۆکایەتی هەڤاڵ بافل جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە لەگەڵ لایەنەکان هەوڵی چڕی دیبلۆماسیی و گفتوگۆیان و بردنەوەی کاندیدی یەکێتیی سەرخست، پیرۆزبایی لە پەرلەمانتاران و هێز و لایەنە سیاسییەکانی وڵات دەکەین کە ئەم ئیستحقاقە دەستووری و دیموکراتییەیان جێبەجێکرد ، بەرەو ئەرکەکانی داهاتووی پێکهێنانی حکومەت و دامەزراوەکانی.
دەقی پەیامەکە
برا و هەڤاڵمان فەخامەتی سەرۆک کۆمار نزار محەمەد سەعید ئامێدی
بەبۆنەی هەڵبژاردنتان وەك سەرۆك كۆماری عێراقی فیدڕاڵ ، پیرۆزباییەكی
گەرمتان ئاراستە دەكەین و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.
ئەرکی سەرۆک کۆماری ئەرکێکی سەنگین و قورسە و دڵنیاین بەرێزتان کە خوێندکاری بە وەفای خوێندگەی سەرکردەی کۆچکردوو سەرۆک مام جەلال و رێڕەوی نیشتمانیی و دیموکراتی عێراقی دەستووری و فیدراڵن ، لەم ئەرکەدا سەرکەوتوو دەبن و متمانەی بەدەستهێنراوی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران دەپارێزن .
بەم بۆنەیەشەوە وێڕای پیرۆزبایی لە تیمی دانوستاندکارمان بە سەرۆکایەتی هەڤاڵ بافل جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە لەگەڵ لایەنەکان هەوڵی چڕی دیبلۆماسیی و گفتوگۆیان و بردنەوەی کاندیدی یەکێتیی سەرخست، پیرۆزبایی لە پەرلەمانتاران و هێز و لایەنە سیاسییەکانی وڵات دەکەین کە ئەم ئیستحقاقە دەستووری و دیموکراتییەیان جێبەجێکرد ، بەرەو ئەرکەکانی داهاتووی پێکهێنانی حکومەت و دامەزراوەکانی.
ئومێدەوارین ئەم قۆناغەی سەرۆكایەتی فەخامەتتان ببێتە مایەی كردنەوەی دەرگای چارەسەری كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵی لەپێناو پتەوكردنی گیانی پێكەوەیی و لێتێگەیشتنی نێوان گشت لایەنەکان .
دووبارە پیرۆز بێت
مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی
١١-٤-٢٠٢٦


