نزار ئامێدی، سەرۆک کۆماری عیراق: سوپاسی یه‌كێتی ده‌كه‌م كه منیان بۆ ئه‌م پۆسته ده‌ستنیشانكرد
بڵند
١١ی نیسانی ٢٠٢٦
دوای هەڵبژاردنی وەک سەرۆک کۆماری عیراق، نزار ئامێدی لە یەکەم وتاریدا رایگەیاند، شەرەفمەندە بە ئەرکەکەی و بەڵێنیش دەدات بەرگریکارێکی دادپەروەربێت لە بەرژەوەندییەکانی گەلی عیراق و بەرپرسیارانە هەڵسوکەوت بکات.
سەرۆک کۆماری نوێی عیراق جەختیکردەوە، له‌سه‌ر رێبازی سه‌رۆك مام جه‌لال به‌رده‌وام دەبێت و سوپاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیشی کرد بۆ پێدانی ئەو متمانەیە و کاندیدکردنی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق
لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا، نزار ئامێدی ئاماژەی بەوەکرد، پێویسته له‌م ساته هه‌ستیارهدا، کە ناوچه‌كه‌ی پێدا تێده‌په‌ڕ‌ێت به‌رپرسیارانه‌تر هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن و هەموو هەوڵێکیان بۆ ئەوەبێت عیراق لە جەنگ بە دور بێت.
ناوبراو دوپاتیشیکردەوە، كارده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی عیراق به‌ره‌و پێش بچێت و پابەند دەبێت بە کارکردن لەگەڵ دەسەڵاتەکانی جێبەجێکردن، یاسادانان و دادوەرییەکان.



