ئەمڕۆ شەممە 11ـی 4ـی 2026، ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار کۆدەبێتەوە.

پەیامنێری کوردسات نیوز لە بەغداد رایگەیاند: رێژەی یاسایی بۆ کۆبوونەوەکە تەواوبووە و زەنگی چونەژوورەوە لێدراوە.

پێشتریش هەیبەت حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە بانگهێشتنامەیەكدا بۆ پەرلەمانتاران، داوای کردبوو لە دانیشتنی ئەمڕۆدا بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عیراق ئامادە بن، داواشی لە سەرجەم لایەنەكان كردبوو، بەرپرسیارێتیی هەڵبگرن و بەرژەوەندیی باڵای نیشتمانی لەبەرچاو بگرن، جەختیشیكردووەتەوە، ناوی ئەو ئەندامانەی ئامادە نابن و ئەو كوتلانەش كە رێگری لە ئامادەبوونی پەرلەمانتارەكانیان دەكەن، بۆ رای گشتی بڵاودەكرێنەوە.

نوێدەکرێتەوە...