لە 24 سەعاتی رابردودا، لە بەنداوەکانی دوکان و دەربەندیخان 242 ملیۆن مەتر سێ جا ئاو زیادی کردوە
بڵند
٢٣ی ئازاری ٢٠٢٦
وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم رایگەیاند، بەهۆی شەپۆلی باران باریی رابردوەوە، ئاوی تەواوی بەنداوەکانی هەرێم بەرزبونەتەوە، تەنها لە بەنداوەکانی دوکان و دەربەندیخان زیاتر لە 242 ملیۆن مەتر سێ جا ئاو زیادی کردوە.
وەزارەتی کشتوکاڵ لە راگەیەندراوێکدا، رەوشی بەنداوەکانی بڵاوکردوەتەوە و بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، تەواوی بەنداوە بچوکەکانی هەرێم سەرڕێژیان کردوە و بەنداوەکانی دهۆک یەک مەتر، دوکان 83 سانتیمەتر و دەربەندیخانیش 35 سانتیمەتر ئاستی ئاوەکەی بەرزبوەتەوە.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، بەردانەوەی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان زیاتر دەکرێت و بەهۆی زیادبونی ئاوەوە لە سیروان و کەناراوەکانی خواروو و بەنداوەکان دوربکەونەوە و خۆیان بپارێزن.
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، ئەوەشیخستوەتەڕوو، پلانی کۆگاکردن و بەردانەوەی ئاو زانستیانە و سەرکەوتوانە بەڕێوەدەچێت و هیچ مەترسییەک لەسەر بەنداوەکان نییە.


