بافڵ جەلال تاڵەبانی و مەزڵوم عەبدی لە سلێمانی کۆبوونەوە
راهۆز
٢٤ی شوباتی ٢٠٢٦
راهۆز
٢٤ی شوباتی ٢٠٢٦
کۆشکی سپی هۆشدارییەکی توند ئاراستەی باندەکانی مادە هۆشبەرەکان لە مەکسیک دەکات و رایدەگەیەنێت، هەر دەستدرێژییەک بۆ سەر هاوڵاتیانی ئەمریکی، رووبەڕووی لێکەوتەی مەترسیداریان دەکاتەوە. ئەم هۆشدارییە دوای کوژرانی گەورەترین سەرۆک باندی مەکسیک دێت کە ناوی (ئێل مێنچۆ)یە.
کارۆلین لیڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند: "باندەکانی مەکسیک باش دەزانن کە نابێت دەست بۆ هیچ ئەمریکییەک بەرن، ئەگەرنا لە سەردەمی ئەم سەرۆکەدا (دۆناڵد ترەمپ) رووبەڕووی لێکەوتەی زۆر قورس دەبنەوە." لیڤیت جەختی کردەوە کە ئەو ئۆپراسیۆنە سەرکەوتووەی سوپای مەکسیک بۆ کوشتنی سەرۆک باندەکە، بە پشتیوانی هەواڵگری ئەمریکا بووە و ئەگەر سەرکردایەتی ترەمپ نەبوایە، روداوی لەو شێوەیە نەدەبوو.
نیمیسیۆ ئۆسیگیرا، ناسراو بە (ئێل مێنچۆ) کە تەمەنی 59 ساڵ بوو، سەرۆکی کارتیلی "خالیسکۆ نەوەی نوێ" بوو. لە ئۆپراسیۆنێکی سەربازی سوپای مەکسیکدا بریندار کرا و لە کاتی گواستنەوەی بە فڕۆکە بۆ مەکسیکۆ سیتی گیانی لەدەست دا. ئەمریکا پێشتر بڕی 15 ملیۆن دۆلاری وەک پاداشت دیاری کردبوو بۆ هەر کەسێک زانیاری لەسەر بدات.
دوای کوژرانی (ئێل مێنچۆ)، شەپۆلێکی توندوتیژی زیاتر لە 20 ویلایەتی مەکسیکی گرتەوە. چەکدارانی باندەکە چەندین رێگەی سەرەکییان بە ئۆتۆمبێلی سوتاو داخست و بەو هۆیەوە قوتابخانە و بازاڕەکان لە شاری گوادالاخارا داخران. حکومەتی مەکسیک 10 هەزار سەربازی بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە بڵاوکردوەتەوە. تا ئێستا لە پێکدادانەکاندا 25 کارمەندی ئەمنی و 30 چەکداری باندەکە کوژراون.
تۆم باراک، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ کاروباری سوریا، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە هەژماری رەسمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس" پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ستایشی رۆڵی سەرۆکی یەکێتی دەکات.
تۆم باراک لە ئێکس لە ستایشی بافڵ جەلال تاڵەبانیدا نوسیویەتی: " تەونێكی گەنجانە و زیندوو لە نوێبوونەوە و هەماهەنگی، كە ریشەكەی دەگەڕێتەوە بۆ شارستانییەكی ئازا و بوێر. سەرەتایەكی نوێی مەزن و پڕ لە هیوا."
ئەم پەیامەی باراک دوای ئەوە دێت کە لە دەباشان پێکەوە دۆخی سیاسی عیراق و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد و جەختیان لە گرنگیی رۆڵی یەکێتی لە قۆناغی داهاتودا کردەوە.
قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازییان لە مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ کاروباری سوریا کردووە و پشتیوانی یەکێتییان بۆ رۆژئاوای کوردستان دوپاتکردووەتەوە.
قوباد تاڵەبانی لە هەژماری رەسمیی خۆی لە فەیسبوک بڵاویکردەوە، لە دیدارەکەیاندا لەگەڵ فەرماندەی گشتیی هەسەدە، سەرۆک بافڵ رایگەیاندووە کە بەردەوام دەبن لە پشتیوانی لە خوشک و براکانیان لە رۆژئاوای کوردستان. هەروەها جەختیکردووەتەوە کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە ئەرکی نەتەوەیی خۆی دەزانێت بە هەموو تواناوە هاوکاربێت لە دابینکردنی مافەکانی گەلی کورد لە رۆژئاوای کوردستان.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، دواتر بە هاوبەشی لەگەڵ تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ترەمپ کۆبونەتەوە و جەختیانکردووەتەوە کە گەلی کورد قوربانییەکی زۆری داوە لەپێناو ئاسایشی ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا. بۆیە پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بەتایبەتی ئەمریکا، هاوکاربن لە گەرەنتیکردن و دابینکردنی مافەکانی کورد لە سوریایەکی دیموکراتیدا.
سەبارەت بە دۆخی سوریا، قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەکردووە، لە کۆبونەوەکەدا جەخت لە پێویستیی جێبەجێکردنی رێککەوتنی 29ی کانوونی دووەمی 2026 کراوەتەوە، لەگەڵ لابردنی هەر ئاستەنگێک لەبەردەم جێبەجێکردنیدا. هاوکات هەموو لایەنەکان هاوڕابون کە سەقامگیری لە سوریا پێویستی بە پرۆسەیەکی سیاسیی گشتگیر هەیە کە رێز لە هەمەجۆریی و پێکهاتەکانی وڵاتەکە بگرێت.