دەزگای ئاسایشی هەرێم لەناوبردنی کۆمەڵێک مادەی هۆشبەری راگەیاند
محەمەد رزگار
٢٤ی شوباتی ٢٠٢٦
بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم لەناوبردنی کۆمەڵێک مادەی هۆشبەری بەشێوەی زانستیانە رادەگەیەنێت.
عەقید کارزان شێرکۆ وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی لایەنە پەیوەندیدارەکان ئەو مادە هۆشبەرانەی لە ساڵی 2025 دەستیبەسەردا گیراوە و فەرمانی لەناوبردنی بۆ دەرکراوە ئەمڕۆ بەشێوەیەکی زانستیانە لەناوبرا.
وتیشی، ئەو مادانە لە کۆمەڵێک مادەی جیاواز پێکهاتوون و دەستیان بەسەرداگیراوە، کە پێکهاتبوون لە بڕی( 410 کیلۆ لە جۆری کریستاڵ، 35 کیلۆ تلیاک، 29 کیلۆ حەشیس، سێ کیلۆ رووەکی حەشیش، سێ کیلۆ ماریوانە، یەک کیلۆ هێرۆین، 180 کیلۆ کەپتاگۆن، 32 کیلۆ تۆی شادانە و کۆمەڵێک مادەی تر).
وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاشکرایکرد، لە هەوڵەكانیان بەردەوام دەبن بۆ دەستگیركردنی بازرگانان و بەكارهێنەرانی مادەی هۆشبەر.


