بافڵ جەلال تاڵەبانی و تۆم باراک کۆبوونەوە
٢٤ی شوباتی ٢٠٢٦





٢٤ی شوباتی ٢٠٢٦





راپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەرشیفێکی گشتیی زەبەلاح، کە ژمارەیەکی زۆر لە دۆسیە نهێنییە ئاشکراکراوەکانی حکومەتی ئەمریکا سەبارەت بە بونەوەرە ئاسمانییەکان و تەنە نەناسراوەکان لەخۆدەگرێت، تەنها ڕۆژێک دوای ئەوەی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ فەرمانی بڵاوکردنەوەی هەموو بەڵگەنامەکانی دەرکرد، دیارنەماوە.
داتاکانی سێرڤەری سەرەکیی ماڵپەڕی "زە بلاک ڤۆڵت" (The Black Vault) سڕدراونەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی دیارنەمانی سەدان گێگابایت لەو دۆسیانەی پەیوەندییان بە تەنە فڕیوە نەناسراوەکان و پڕۆژە ئاشکراکراوەکانی دەزگای هەواڵگریی ناوەندی (CIA)یەوە هەیە.
جۆن گرینوۆڵدی کوڕ، توێژەری بواری تەنە فڕیوەکان کە سەرپەرشتی ماڵپەڕەکە دەکات، بە ڕۆژنامەی "دەیلی مەیل"ی بەریتانی ڕاگەیاندووە کە هەندێک لە مۆڵەت و کۆنتڕۆڵەکانی چوونەژوورەوە و دەستکاریکردن لە هەندێک فایلدا گۆڕدراون، وە تۆمارەکانی خاوەندارێتیی دۆسیەکانیش بەبێ هیچ ڕوونکردنەوەیەک دەستکاری کراون. ئەم ڕووداوە لە کاتێکدایە کە گرینوۆڵد 3 دەیەی تەمەنی تەرخان کردووە بۆ ڕێکخستنی زانیارییەکان دەربارەی ئەو بەرنامە شاراوە و ڕووداوە نادیارانەی کە ئاماژە بەوە دەکەن ئەمریکا بە نهێنی کاری کردووە بۆ بەدەستهێنان و سوودوەرگرتن لە تەکنەلۆژیای بونەوەرە ئاسمانییەکان.
ئەم ڕووداوە تەنها چەند کاتژمێرێک دوای ئەوە رویدا کە ترەمپ فەرمانی بە وەزارەتی بەرگری کرد هەر شتێک پەیوەندی بە ژیانی بونەوەرە ئاسمانییەکان و دیاردە ئاسمانییەکان و "دەفرە فڕیوەکان"ەوە هەیە، ئاشکرا بکات. گرینوۆڵد رونیکردەوە کە گومانی لە هیچ کارێکی تاوانکاری نییە، و جەختی لەوە کردەوە کە ئەوەی رویداوە سڕینەوەی داتاکان بووە نەک لەناوبردنیان بە یەکجاریی.
دۆسیەی بونەوەرە ئاسمانییەکان جارێکی تر گەڕایەوە نێو باسوخواستەکان، دوای ئەوەی باراک ئۆباما سەرۆکی پێشوو ڕایگەیاند کە بونەوەرە ئاسمانییەکان "راستەقینەن"، هەرچەندە خۆی نەیبینیون. لە بەرانبەردا ترەمپ رایگەیاند کە ئۆباما بەم قسانەی "زانیاری نهێنی" دزە پێکردووە و وتی: "نەدەبوو ئەوە بکات." هەرچەندە ترەمپ وتی دڵنیا نییە لە راستی و دروستیی بوونی بونەوەرەکان، بەڵام پێی وابوو سەرۆکە دیموکراتەکەی پێشوو "هەڵەیەکی گەورەی کردووە."
بەپێی راپۆرتێکی ماڵپەڕی 'ئەکسیۆس'، باوەڕبوون بە بونەوەرە ئاسمانییەکان و گومانکردن لە نهێنیپارێزیی حکومەت لەناو بەشێکی زۆری ئەمریکییەکاندا رەگ و ریشەی داکوتاوە. راپرسییەکی دامەزراوەی (YouGov) دەریخستووە کە 56%ی ئەمریکییەکان باوەڕیان بە بوونی بونەوەرە ئاسمانییەکان هەیە، و 47%پێیان وایە کە ئەوان "بە دڵنیاییەوە" یان "ئەگەری زۆرە" سەردانی زەوییان کردبێت.
شارەزایانی زانستە سیاسییەکانیش پێیان وایە کە ئەم تیۆرییە پیلانگێڕییانە پەیوەست نین بە هیچ ئاراستەیەکی سیاسی دیاریکراوەوە، بەڵکو بۆشایی زانیاری و کەشوهەوا سیاسییە ئاڵۆزەکان، ژینگەیەکی لەبار دەڕەخسێنن بۆ بڵاوبوونەوەی ئەم جۆرە باوەڕانە لەناو کۆمەڵگەدا.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە تۆم باراك، نێردەی تایبەتی سەرۆك دۆناڵد ترەمپ بۆ كاروبارى سوريا كرد و لەمیانی دیدارەکەدا جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە، کە رەوشی ئێستا وادەخوازێت کورد یەک دەنگ و یەکگرتوو بێت لە هەرێمی کوردستان و عیراقدا.
لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و جۆشوا هاريس، كاربهڕێكهرى باڵيۆزخانهى ئهمريكا له عیراق ئامادەیبوون، رەوشی سیاسیی عیراق و ناوچەکە تاوتوێکرا و پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق خرایەبەر باس و جەختیان لە خێراکردنی پرۆسەکە و لابردنی بەربەستەکان کردەوە.
هەردوولا دووپاتیان لەسەر ئەوە کردەوە کە پێویستە عیراق وەکو وڵاتێکی گەشەسەندوو و خاوەن سەروەری و سەربەخۆ بمێنێتەوە.
سەرۆک بافڵ رایگەیاند: "لە گێڕانی رۆڵێکی گرنگ لە عیراق بەردەوام دەبین تاوەکو دڵنیابین لەوەی داهاتووی وڵات بە شێوەیەک بێت باشترین خزمەت بە هەموو خەڵکی عیراق بکات".
هەر لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بافڵ و تۆم باراك لەسەر پێویستیی تەواوکردنی رێکارەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆکبوون و جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە، کە رەوشی ئێستا وادەخوازێت کورد یەک دەنگ و یەکگرتوو بێت لە هەرێمی کوردستان و عیراقدا.
مەڵبەندی رێکخستنی خانەقینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، دژایەتی توندی خۆی بۆ بڕیاری جیاکردنەوەی ناحیەکانی (قەرەتەپە و جەلەولا) لە قەزای خانەقین راگەیاند و بڕیارەکە بە پیلانێکی سیاسی و نادەستوری ناو دەبات.
لە راگەیەندراوێکی رەسمیدا کە ئەمڕۆ 24ی شوباتی 2026 بڵاوکرایەوە، مەڵبەندی خانەقینی یەکێتی جەختی کردوەتەوە کە رێگە نادەن بە ناوی چاکسازی ئیدارییەوە، ناسنامەی مێژوویی و یەکە کارگێڕییەکانی خانەقین بشێوێنرێت. یەکێتی رایدەگەیەنێت کە ئەم هەنگاوە ئامانج لێی لاوازکردنی پێگەی کوردە لە ناوچە دابڕێنراوەکان و بە تەواوی پێچەوانەی مادەی 140ـی دەستور و بنەماکانی پێکەوەژیانە.
مەڵبەندی خانەقین پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ گەنجان، چالاکوانان و هەر هەڵوێستێکی مەدەنی و ناڕەزایەتییەکی جەماوەری دەربڕیوە کە دژی ئەم بڕیارە بوەستنەوە. راگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوە کردوە کە یەکێتی هەمیشە لەگەڵ دەنگی رەوای خەڵکی ناوچەکەیە بۆ پوچەڵکردنەوەی ئەم هەنگاوە نایاساییانە.
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا، داوا کراوە دەستبەجێ ئەم هەنگاوە رابگیرێت، چونکە یاری کردن بە سنوری ئیداری خانەقین بە "یاری کردن بە سەقامگیری ناوچەکە" وەسف کراوە. یەکێتی دوپاتی دەکاتەوە کە پاراستنی یەکە کارگێڕییەکانی خانەقین ئەرکێکی نیشتمانییە و سازشی لەسەر ناکەن.