کونسوڵخانەی گشتی چین لە هەولێر رونکردنەوەیەکی بەپەلە لەسەر دەستگیرکردنی بازرگانێک بڵاودەکاتەوە، کە تۆمەتبارە بە هاوردەکردنی نایاسایی مادەیەکی کیمیایی قەدەغەکراو لە چینەوە.

وتەبێژی کونسوڵخانەی گشتی چین له هەولێر رایگەیاند، حکومەتی چین گرنگییەکی زۆر بە کوالێتی و سەلامەتی بەرهەمە هەناردەکراوەکان دەدات. ئەوان بە توندی پشتگیری لە دەسەڵاتە ناوخۆییە پەیوەندیدارەکان دەکەین لە هەوڵەکانیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی چالاکییە بازرگانییە نایاساییەکان، هەڵوێستی پتەوی ئەوان ئەوەیە کە هەموو ئەو کۆمپانیا و کەسانەی کە خەریکی کاری بازرگانین لە رێگەی سنوورەکانەوە پێویستە بە توندی پابەندبن بە یاسا و رێساکانی هەردوو وڵاتی چین و وڵاتی مەبەست.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر لە رێگەی لێکۆڵینەوەوە پشتڕاستکرایەوە کە دابینکەران یان هەناردەکارانی چینی یاساکانی کۆنترۆڵکردنی هەناردەکردنی چینیان پێشێل کردووە یاخود بەشداریان لە  ناونانی ساختە کردووە، حکومەتی چین بەپێی یاسا رێکاری یاسایی توند بەرامبەر لایەنە بەرپرسیارەکان دەگرێتەبەر.

وتەبێژی کونسوڵخانەی گشتی چین ئاماژەی بەوەشکرد، چین و هەرێمی کوردستانی عیراق پەیوەندییەکی ئابوری قوڵ و قازانجی هاوبەشیان بەیەکەوە هەیە، ڕێگە نادەن کردەوەی نایاسایی چەند تاکێک، ناوبانگی هەزاران بازرگانی شەرعی چینی کە بەشداری لە ئاووری ناوخۆییدا دەکەن، تێکبدات.