ناتانیاهۆ: ئەگەر ئێران هێرش بکات وەڵامێکی بێوێنەمان دەبێت
محەمەد رزگار
٢٣ی شوباتی ٢٠٢٦
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل توندترین هۆشداری ئاراستەی ئێران دەکات و رایدەگەیەنێت؛ وڵاتەکەی بۆ هەموو سیناریۆیەکی جەنگ ئامادەیە.
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا راستەوخۆ هەڕەشە لە ئێران دەکات و دەڵێت: ئەگەر تاران هەڵە بکات و هێرشمان بکاتە سەر، رووبەڕووی وەڵامێکی هێندە بەهێز دەبێتەوە کە پێشتر هاوشێوەی نەبووە.
ناتانیاهۆ ئاماژەی بەوەکرد، ناوچەکە لەناو رۆژانێکی زۆر ئاڵۆز و پڕ لە گۆڕانکارییە، بەڵام جەختیکردەوە کە هێزەکانیان لەوپەڕی ئامادەباشیدان و بۆ هەر جۆرە رووبەڕووبوونەوەیەک چاوەڕوانن.
ئەم لێدوانانەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، لە کاتێکدایە کە چاودێرانی سەربازی هۆشداری دەدەن لە ئەگەری هەڵگیرسانی جەنگێکی راستەوخۆ و فراوان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.


