دوای زیاتر لە مانگێك لە ململانێ، بۆ یەكەمجار سەرۆكی ئەمریكا و هاوتا كۆڵۆمبییەكەی پەیوەندییەكی تەلەفۆنیان ئەنجامدا و بڕیارە لەماوەیەكی نزیكدا لە كۆشكی سپی چاویان بە یەكتر بكەوێت.

وەزارەتی دەرەوەی كۆڵۆمبیا رایگەیاند، گۆستاڤۆ پێترۆ سەرۆكی كۆڵۆمبیا پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكا ئەنجامداوە و باسیان لە دوایین پێشهاتەكانی ناوچەكە كردووە.

لای خۆشییەوە دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، بە تەلەفۆن قسەم لەگەڵ پێترۆ كردووە و باسم لە كارە سەرپێچییەكانی ئەم دواییانەی كردووە، لەناویشیاندا پرسی بەقاچاغبردنی مادەی هۆشبەر.

ئاماژەی بەوەشكردووە، رێز لە پەیوەندییەكەی و ئەو تۆنی دەنگە دەگرێت كە پێترۆ قسەی پێكردووە و بڕیارە بەم زووانە لە كۆشكی سپی یەكتر ببینن.