لە كۆبوونەوەی پاریسدا هاوپەیمانان لەسەر گەرەنتییە ئەمنییەكان بۆ ئۆكراین رێككەوتن.

دوای كۆبوونەوەی وڵاتانی پاڵپشت لە كیێڤ لە پاریس، ستیڤ ویتكۆف، نێردەی تایبەتی ئەمریكا رایگەیاند كە هاوپەیمانان بە شێوەیەكی بەرفراوان پرۆتۆكۆڵە ئەمنییەكانیان بۆ قۆناغی دوای جەنگی روسیا تەواو كردووە، تاوەكو گەلی ئۆكراین دڵنیابن كە جەنگ  بۆ هەمیشە كۆتایی دێت.

لای خۆیەوە ڤۆلۆدیمێر زێلێنسكی، سەرۆكی ئۆكراین، پێشوازی لەم پاڵپشتییانە كرد و جەختی كردەوە كە ئەم هەنگاوە لە تەنها قسەكردن دەرچووە و خاوەن ناوەڕۆكێكی بەرجەستەیە بۆ گەیشتن بە ئاسایشێكی ڕاستەقینە.

هاوكات، نێردەی ئەمریكا ئاماژەی بەوەدا كە پرسی خاك و سنوورەكان هێشتا وەك هەستیارترین و پڕكێشەترین پرس ماوەتەوە كە پێویستی بە سازانی لایەنەكان هەیە لە قۆناغی داهاتوودا.

ئەم ڕێككەوتنانە بە هەنگاوێكی بنچینەیی دادەنرێن بۆ دیاریكردنی داهاتووی سیاسی و سەربازی ناوچەكە دوای كۆتایی هاتنی ململانێكان دوای نزیكەی چوار ساڵ شەڕ.