لە یەکەم مەزادی ساڵی 2026 لە بازاڕی ماسیی تۆیۆسۆ لە شاری تۆکیۆ، ماسییەکی جۆری تونای پەرەکە شین (Bluefin) کە کێشەکەی 243 کیلۆگرام بوو، بە نرخێکی پێوانەیی فرۆشرا کە گەیشتە 510 ملیۆن یەن (3.2 ملیۆن دۆلار).

A 276-kilogram bluefin tuna that was auctioned for 207 million Japanese yen (about about 1.3 million U.S. dollars).

کڕیاری ماسییەکە کۆمپانیای "کیۆمورا" بوو کە کیۆشی کیمورا خاوەندارێتی دەکات و زنجیرە رێستۆرانی بەناوبانگی "سوشی زانمای" بەڕێوەدەبات. کیمورا کە زۆرجار براوەی مەزادەکانی ساڵی نوێیە، ژمارەی پێوانەیی پێشووی شکاند کە خۆی لە ساڵی 2019 تۆماری کردبوو بە بڕی 334 ملیۆن یەن (2.1 ملیۆن دۆلار).

ماسییە گرانبەهاکە لە کەناراوەکانی ئۆما لە باکوری ژاپۆن راوکراوە، کە ناوچەیەکە بەوە ناسراوە باشترین جۆری ماسیی تونای لێیە.

A 276-kilogram bluefin tuna that was auctioned for 207 million Japanese yen (about 1.3 million U.S. dollars) is carried into an Onodera sushi restaurant.

هەرچەندە رۆژانە سەدان ماسی لە مەزادەکانی بەیانیاندا دەفرۆشرێن، بەڵام لە مەزادی ئاهەنگێڕانی ساڵی نوێدا نرخەکان زۆر بەرزترن لە کاتی ئاسایی.

جێی ئاماژەیە، بەهۆی زۆریی خواست لەسەری بۆ دروستکردنی خواردنی سوشی و ساشیمی، ماسیی تونای پەرەکە شین لە زەریای هێمن پێشتر مەترسیی لەناوچوونی لەسەر بوو، بەڵام دوای هەوڵەکانی پاراستنیان، ئێستا ژمارەیان رووی لە زیادبوون کردووەتەوە.