دادگاییكردنی سەرۆكی دورخراوەی ڤەنزوێلا لە ئەمریكا بەڕێوەچوو و مادۆرۆ لە بەردەم دادگادا رایگەیاند،تائێستا من سەرۆکی ڤەنزوێلام و لە ماڵەکەی خۆمدا رفێندراوم.

وتیشی، تاوانبار نیم و پێشتر هیچ تۆمەتێکی لەو شێوەیە نەدراوەتە پاڵم.

هاوکات هاوسەرەکەی مادۆرۆ لە دادگای ئەمریکا رایگەیان، تا ئێستا من خانمی یەکەمی ڤەنزوێلام.

هەروەها لە دوایی کۆتاییهاتنی دادگاییکردنەوە مادۆرۆ ئاماژەی بەوەکرد، ئەو دیلی جەنگە و دەستبەسەر کراوە.

ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویانکردەوە، مادورۆ تۆمەتبارە بە تیرۆر و قاچاخچێتی دەرمان و چەك و پیلانگێڕی، ئەوەشیان خستووەتەڕوو، مادورۆ دانی بەو تۆمەتانەدا نەناوە كە دراویەتیە پاڵی.

جێگەی ئاماژەیە، یەکەم دانیشتنی دادگاییکردنی مادۆرۆ لە دادگای نیویۆرک بەڕێوەچوو، تێیدا دادگا داواكاری مادورۆی بۆ ئازادكردن بە كەفالەت رەتكردەوە، هەروەها رۆژی 17ـی3ـی ئەمساڵ جارێکی دیکە دانیشتنی دووەمی دادگاییکردنی مادۆرۆ بەڕێوەدەچێت.