وەزیری بەرگریی ڤەنزوێلا رایگەیاند، ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی تیمی پاراستنی سەرۆک لەو ئۆپەراسیۆنەدا کوژراون و هێزە چەکدارەکانیش خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

وەزیری بەرگریی ڤەنزوێلا ئاشکرایکرد، بە مەبەستی زامنکردنی سەروەریی وڵات، هێزە چەکدارەکان لە سەرجەم ناوچەکانی ڤەنزوێلا خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشی و "ئیستینفار"ـەوە.

هاوکات تۆڕی هەواڵی (سی ئێن ئێن) لە زاری وەزیری بەرگریی کۆڵۆمبیاوە بڵاویکردەوە، زیاتر لە 30,000 سەربازی سوپای کۆڵۆمبیا لەسەر سنوری وڵاتەکەیان لەگەڵ ڤەنزوێلا جێگیرکراون.

وەزیری بەرگریی کۆڵۆمبیا ئەوەشی خستەڕوو، هێزەکانیان ئەولەویەتیان داوە بەو ناوچانەی کە دوو رێکخراوی قاچاغچییەتی مادە هۆشبەرەکانی تێدا جێگیرە.