كۆریای باكور موشەكێكی بالیستی ئاڕاستەی دەریای ژاپۆن كرد
شنیار
٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
كۆریای باكور موشەكێكی بالیستی ئاراستەی دەریای ژاپۆن كرد.
سوپای كۆریای باشور ئاشكرایكرد، كۆریای باكور موشەكێكی بالیستی كە جۆرەكەی نەزانراوە ، ئاڕاستەی دەریای ژاپۆن كردوە ، وەزارەتی بەرگری ژاپۆنیش رایگەیاندووە ، موشەكێكی بالیستی بەرەو دەریای ژاپۆن هەڵدراوە، بەبێ ئەوەی هیچ وردەكارییەكی تر لەوبارەیەوە ئاشكرا بكات.
لە مانگی 11 ی ساڵی رابردوودا ، كۆریای باكور تاقیكردنەوەیەكی بالیستی ئەنجامدا ئەوەش دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رەزامەندیدا لەسەر پلانێكی كۆریای باشوور بۆ گەشەپێدانی ژێردەریاییە ئەتۆمییەكانی. چەند ساڵێكیشە پیۆنگ یانگ بەشێوەیەكی بەرچاو تاقیكردنەوە موشەكییەكانی زیادكردووە .



