رۆبیۆ: رەنگە سەرۆکی کوبا ئامانجی داهاتووی ئەمریکا بێت
محەمەد رزگار
٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت: رەنگە دوای مادۆرۆ سەرۆکی کوبا ئامانجی داهاتووی وڵاتەکەی بێت، ئەمەش لە کاتێکدایە دۆناڵد ترەمپ هۆشدارییەکی توندی داوەتە گوستافۆ پیترۆی سەرۆکی کۆڵۆمبیا.
ماركۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، رەنگە لەدوای ئەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییەی لە ڤەنزوێلا ئەنجامدرا، ئامانجی داهاتووی ئیدارەی ئەمریكا كوبا بێت.
وتیشی، ئەگەر من لە هاڤانای پایتەختی کوبا بژیامایە و لێپرسراوی حکومەت بومایە، ئێستا بۆ رەوشی ڤەنزوێلا نیگەران دەبووم.
هاوکات پێشتر دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، هۆشدارییەکی توندی دایە گوستافۆ پیترۆ سەرۆکی کۆڵۆمبیا، دوای دەستگیرکردنی نیکۆلاس مادۆرۆی سەرۆکی ڤەنزوێلا و رایگەیاند، پیترۆ کۆکاین دروست دەکات و بۆ ئەمریکای دەنێرێت، بۆیە دەبێت ئاگاداربێت.



