رۆژنامەی تەلەگراف بڵاویکردوەتەوە، وەزارەتی جەنگی ئەمریکا، بە بیانوی ئەوەی لەگەڵ ئێراندا رودەدات جەنگ نییە؛ قەرەبوی بنەماڵەی سەربازە کوژراوەکان ناکاتەوە و بنەماڵەکانیشیان هەڵمەتێکیان دژی ئەو بڕیارە راگەیاندوە.
لە جەنگی ئێراندا، ئەمریکا بە رەسمی کوژرانی 18 سەربازی راگەیاندوە، کەسوکاری ئەو سەربازە ئەمریکییانە لە ئێستادا هەوڵدەدەن بۆ دەستبەرکردنی موچە و ئیمتیازاتی شایستە بۆ کەسەکانیان.
لێبی کلینەر، هاوسەری یەکێکە لە سەربازە کوژراوەکان رایگەیاندوە، پێیان وتوە موچە و شایستەدارییەکان مێردەکوژراوەکەی ناگرێتەوە چونکە ئەوان بە رەسمی لە جەنگدا نین.
هاوسەری لێبی کلینەر،کە لە مانگی ئاداردا لە کاتی پشتگیریکردنی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەیان لە رۆژئاوای عێراق گیانی لەدەستدا رایگەیاند، هێزی ئاسمانی ئەمریکا شایستەبوونی ئەوی بۆ سودمەندبوون لە ئیمتیازاتە زیادەکان رەتکردووەتەوە؛ ئەمەش بە پاساوی ئەوەی کۆنگرێس بە رەسمی جەنگی رانەگەیاندووە.
ئەمە لە کاتێکدایە، لە سەرەتای دەستپێکردنی ململانێکانەوە، 18 ئەندامی هێزەکانی ئەمریکا کوژراون و 780ی دیکەش بریندار بوون، لە کاتێکدا بنەماڵەی کوژراوەکان جەخت لەوە دەکەنەوە کە لە دەستدانی ئیمتیازاتەکانیان پێشێلکردنی مافی رەوای کوژراوەکانیانە.