داواکاری گشتی ئەمریکا: سەرۆکی ڤەنزوێلا و هاوسەرەکەی لە لایەن دادگایەکی باشوری نیویۆرکەوە داواکراون
بڵند
٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
بڵند
٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق رایگەیاند، لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان لە دۆسیەی عەدنان جومەیلی، بریکاری راگیراوی وەزارەتی نەوت بۆ رێکخستنەوەی پاڵاوگەکان، دەست بەسەر 13 ملیار دیناری عیراقی، 400 هەزار دۆلاری ئەمریکی و 45 کیلۆگرام زێڕدا گیراوە.
دادوەریی عیراق رایگەیاندوە، ئەو زێر و پارانە لە چەند شوێنێکی پارێزگای سەڵاحەدین شاردرابونەوە و پەیوەستە بە دۆسیەکی عەدنان جومەیلیەوە، کە زێڕەکان پێنج کیلۆیان پارچەی جوانکاری بوە و 40 کیلۆکەی تر بە سێوازی قاڵب بووە.
ئاماژەی بەوە کردووە کە رێکارە یاساییەکان و لێکۆڵینەوەکان لەم دۆسیەیەدا بۆ بەدواداچوونی داهاتی تاوانەکە و دەستگیرکردنی هاوبەشەکانی بەردەوامن.
لە کۆبونەوەیەکی تایبەت بە تاوتوێکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان ئێران و عیراق، مەسعود پزشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند، سەردانی رەسمییەکەی سەرۆک وەزیرانی عیراق و وەفدەکەی بۆ تاران، خاڵێکی وەرچەرخانی گرنگە لە بەرزکردنەوە و بەهێزکردنی پەیوەندییە ستراتیژییەکانی نێوان هەردوو وڵات.
پزشکیان جەختی لەسەر ئەوە کردوەتەوە، پێویستە تەواوی دامودەزگا جێبەجێکارەکانی وڵاتەکەی بە هەماهەنگیی تەواوەوە کار بکەن بۆ دەستەبەرکردنی جێبەجێکردنی رێککەوتنەکان و پەرەپێدانی هاوکارییەکان لە بوارەکانی ئابووری، بازرگانی، سەرمایەگوزاری و ژێرخانیدا.
سەرۆک کۆماری ئیران ئاماژەی بەوە دا زۆر پێویستە رەخساندنی زەمینەی گونجاو بۆ بەرفراوانکردنی هاوکارییەکانی نێوان چالاکوانانی ئابووری و کەرتی تایبەتی هەردوو وڵات لە تەواوی بوارە جیاوازەکاندا، بکەرێتە کارنامەی سەرەکیی ئەم سەردانەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە، بڕیار وایە، بە سەردانێکی رەسمی، عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عیراق دوای ئەوەی کۆتایی بە سەردانەکەی بۆ ئەمریکا هێنا، بگاتە تارانی پایتەخت و لەگەڵ لێپرسراوانی ئەو وڵاتە کۆببێتەوە.
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە پەیامێکیدا لە تویتەر ئاماژەی بەوەکردوە، ئەگەر لە ناوچەکە ئەوان نەتوانن نەوت بفرۆشن، ئەوا کەسی دیکە ناتوانێت نەوت بفرۆشێت.
قالیباف جەختیکردوەتەوە، پێویستە ئاسایش بۆ هەموان بێت، هیچ ژێرخانێکی ناوچەکە ئەمنیەتی نابێت ئەگەر ئاسایشیان گەرەنتی نەکرێت.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، قالیباف ئەمریکای بە هۆکاری ناسەقامگیر ناوچەکە ناوبردوە و ئاسایشی گەروی هورمزی بەستوەتەوە بە نەبونی هەژمونی ئەمریکا لە ناوچەکە.