لە ژاپۆن 14 کەس بە چەقۆ بریندار کران
راهۆز
٢٦ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥
لە روداوێکی ترسناکدا لە کارگەیەکی ژاپۆن، کەسێک بە چەقۆ و مادەیەکی شل پەلاماری کرێکارانی دا و 14 کەسی بریندار کرد.
میدیاکانی ژاپۆن بڵاویانکردەوە، رووداوەکە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شاری میشیما لە خۆرئاوای تۆکیۆ لە کارگەی "یۆکۆهاما رەبەر" رویداوە. هێرشبەرەکە کە ماسکی دژەگازی بەستووە، مادەیەکی شلی نەزانراوی بە رووی قوربانییەکاندا پرژاندووە و بە چەقۆ پەلاماری داون.
تیمەکانی فریاگوزاری ئاشکرایان کرد، 14 کەس گەیەنراونەتە نەخۆشخانە کە برینی شەش کەسیان سەختە.
پۆلیس دەستبەجێ گەیشتووەتە شوێنی روداوەکە و تۆمەتبارەکەی دەستگیرکردووە، کە پیاوێکی تەمەن 38 ساڵە و بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان پەیوەندی بە کارگەکەوە هەیە.



