د. لەتیف رەشید بەشداری لە هەشتاهەمین ساڵیادی دامەزراندنی نەتەوە یەکگرتووەکاندا دەکات
٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٥
دکتۆر لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عیراق، ئەمڕۆ دووشەممە، بەشداری لە ئاهەنگی 80هەمین ساڵیادی دامەزراندنی نەتەوە یەکگرتووەکاندا کرد.
بەشداریکردنی سەرۆک کۆمار لەم مەراسیمەدا، گوزارشتە لە ستایشی عیراق بۆ هەوڵەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە پێناو پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی، و رێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ و پرەنسیپەکانی ئازادی.
لە رێوڕەسمەکەدا، ژمارەیەک بەرپرسی باڵای عیراقی و هەرێمی کوردستان ئامادە بوون، لەوانە: قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان؛ فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە؛ قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی؛ دکتۆر عەلی شوکری، سەرۆکی دەستەی راوێژکاران و شارەزایانی سەرۆکایەتی کۆمار؛ و دکتۆر خالید یەعقوبی، راوێژکاری سەرۆک وەزیران.