ئەمڕۆ دووشەممە،دکتۆر لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عیراق، لە کۆشکی بەغداد پێشوازی لە شێخ جەلال شێخ ناجی تاڵەبانی، سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری هەرێمی کوردستان و هیوا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم کرد.

لە دیدارەکەدا، دۆخی ئەمنی لە هەرێمی کوردستان تاوتوێکرا و جەخت لەسەر گرنگیی پاراستنی ئاسایش و بەرژەوەندییەکانی هاووڵاتیان کرایەوە.

هەروەها، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی کاری ئەمنی و هەواڵگری کرا بە شێوەیەک کە یارمەتیدەر بێت لە چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە سەرانسەری هەرێمدا.

لە کۆتایی دیدارەکەدا، ستایشی ئەو قوربانیانە کرا کە دەزگا ئەمنییەکان لەپێناو روبەروبوونەوەی تاوان و تیرۆردا پێشکەشیان کردووە.