پارێزگاری كەركوك: یەكێتی هەمیشە پشتیوانی كەركوكیەكان بووە
١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٥
پارێزگاری کەرکوک و وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
كاروان گەزنەیی وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان سەردانی پارێزگای كەركوكی كردو لەلایەن رێبوار تەها پارێزگاری شارەكە پێشوازی لێكرا.
لە دوای كۆبونەوەی نێوانیان پارێزگاری كەركوك لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "یەكێتی هەمیشە پشتیوانی كەركوكیەكان بووە".
لای خۆشییەوە كاروان گەزنەیی وتەبێژی یەكێتی نیشتانی كوردستان رایگەیاند، سیاسەتی ئێستای سەرۆكی یەكێتی ئەوەیە كە خزمەتی هە موو پێكهاتەكانی كەركوك بكەین بەبێ جیاوازی.