بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایشیی نێودەوڵەتی لەبارەی هێرشەكەی دوێنێی ئیسرائیل بۆسەر قەتەر كۆببێتەوە.

 ئاژانسەكانی هەواڵ لەزاری سەرچاوەیەكی دیپلۆماسییەوە بڵاویانكردەوە، بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایشیی نێودەوڵەتی كۆبوونەوەیەكی نائاسایی و بەپەلە لەبارەی هێرشەكەی دوێنێی ئیسرائیل بۆسەر دەوحەی پایتەختی قەتەر ئەنجام بدات.

 كۆبونەوەكەش لەسەر داوای جەزائیر و  پاكستان بەرێوەدەچێت دوێنێ سێشەممە، سوپای ئیسرائیل هێرشی كردە سەر شوێنی مانەوە و كۆبوونەوەی ژمارەیەك لێپرسراوی باڵای بزوتنەوەی حەماس لە دەوحەی پایتەختی قەتەر و دواتریش بە رەسمی رایگەیاند، بە ئامانجگیراوەكان ژمارەیان لانی كەم پێنج كەسن و لێپرسراوی سەرەكین لە هێرشەكەی 7ی ئۆكتۆبەر و لەپشت زۆربەی ئۆپراسیۆنەكانن دژی ئیسرائیل.