ترەمپ: شی جین پینگ و کیم جۆنگ ئون و پوتن خەریکی پلانگێڕیین
٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٥
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت: سەرۆکی کۆریای باکور و چین و روسیا خەریکی پیلانگێڕیین دژی ئەمریکا.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس نوسیویەتی: شی جین پینگ و کیم جۆنگ ئون و ڤلادیمێر پوتن خەریکی پیلانگێڕیین دژی وڵاتەکەی.
دۆناڵد ترەمپ، بە گاڵتەجاڕییەوە هیوای رۆژێکی نایاب بۆ سەرۆکی چین و گەلەکەی دەوخوازێت و دەڵێت: گەرمترین سڵاوی خۆی ئاڕاستەی پوتن و کیم جۆنگ ئون دەکەم کاتێک سەرقاڵی پیلانگێڕیین.
ئەمە لەکاتێکدایە، کیم جۆنگ ئون و ڤلادیمێر پوتن لە پایتەختی چین کۆبوونەوە و بەشدارییان کرد لە نمایشی سەربازی ئەو وڵاتە، بەبۆنەی 80 ساڵەی شکستی ژاپۆن بەرانبەر بە چین لە جەنگی جیهانی دووهەمدا.
جێگەی ئاماژەیەوە، ئەو وڵاتە گەورەترین نمایشی سەربازی ئەنجامدا و چەندین چەکی ئەتۆمی و فڕۆکەی جەنگی پێشکەوتوو، هەروەها چەندین موشەکی نوێی جۆری هایپەرسۆنیک نمایشکرد.