قالیباف: ئەمریكا شكستیهێناوە لە رێگریكردن لە فرۆشتنی نەوتی ئێران
شنیار
٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٥
سەرۆكی پەرلەمانی ئێران دەڵێت ئەمریكا شكستیهێناوە لە رێگریكردن لە فرۆشتنی نەوتی ئێران.
محەمەد باقر قالیباف سەرۆكی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، سەرباری هەموو هەوڵەكانی ئەمریكا بۆ راگرتنی فرۆشتنی نەوتی ئێران و پەكخستنی بازرگانی دەرەكی ئێران، بەڵام شكستهێناوە و بە دڵنیاییەوە فشار و بڕیارە نێودەوڵەتییەكانیش ئابوری ئێران پەكناخەن.
وتیشی، بڕیارەكانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، سزای نوێ لەسەر هەناردەی نەوتی ئێران لە خۆناگرێت، بەڵكو تەنها پەیوەندی بە بەرنامەی ئەتۆمیەوە هەیە و ئەوەش كاریگەری كەمتری لەسەر ئێران دەبێت بەراورد بە سزا تاكلایەنەكانی ئەمریكا.