حاڵەتێكی پشتڕاستكراوەی جۆرێكی كوشندەی ئەنفلۆنزای باڵندە بە لە بەریتانیا دەستنیشانكرا.


حكومەتی بەریتانیا رایگەیاند، كە حاڵەتێكی ئەنفلۆنزای باڵندەی جۆری( ئێچ فایف ئێن وەن كە زۆر لە ڤایرۆسی پێش خۆی كوشندەترە لە یەكێك لە كێلگە پەلەوەرییەكانی لە باشووری رۆژئاوای ئینگلتەرادا لە پەلەوەرەكاندا دەستنیشانكراوە.


حكومەتی بەریتانیا ئاماژەی بەوەشكرد، بە رووبەری سێ كیلۆمەتر كەرەنتینە لەو ناوچە راگەیەنراوە رێكاری پێویست لەو بارەیەوە گیراوەتەوە، وتیشی سەرجەم ئەو  باڵندانەی ئەو ناوچەیە پكشنیان بۆ دەكرێت توشبوان لە ناودەبرێن.


هەر لەو چورچێوەیەشدا ، ڕۆژنامەی تایمز ئۆف ئیندیە بڵاویكردەوە، دوو كۆتر كە لە باخچەی ئاژەڵانی دەلهی مردابونەوە، دەركەوتوە هەڵگری ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای باڵندە بوون ئەوەش وایكردوە ئەو باخچەیە دابخرێت.


ڕۆژنامەكە ئاماژەی بەوەكردووە، بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزای باڵندە نیگەرانییەكی گەورەی بەدوای خۆیدا هێناوە مەترسی گواستنەوەی بۆ مرۆڤ لێدەكەوێتەوە.