وەزیری دەرەوەی روسیا: هیچ پلانێک بۆ ئەنجامدانی کۆبونەوەی پوتن و زیلینسکی نیە
رەوەز فازیل
٢٢ی ئابی ٢٠٢٥
وەزیری دەرەوەی روسیا ئاشکرایدەکات لە ئێستادا هیچ پلانێک بۆ ئەنجامدانی کۆبونەوەی سێ قۆڵی نێوان ولاتەکەی و ئەمریکا و ئۆکراین نیە.
سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکی رایگەیاند، ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی روسیا ئامادەی ئەنجامدانی گفتوگۆیە لەگەڵ ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین، هەرکات کارنامەی ئەو لوتکەیە ئامادەبکرێت، بەڵام لەئێستادا هیچ کارنامەیەک ئامادەنیە.
ئاماژەی بەوەشکرد، وڵاتەکەی رەزامەندی نیشانداوە لەسەر کۆمەڵێک خاڵ کە لەلایەن دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکاوە باسکراوە نەرمی بنوێنێت.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە چەند رۆژی رابردوودا رایگەیاندبوو، کۆبونەوەیەکی سێ قۆڵی لەنێوان ئەمریکا و روسیا ئۆکراین لە ماوەی داهاتوودا ئەنجام دەدرێت.