کیم جۆن ئون: وڵاتەکەمان پێویستی بە فراوانکردنی توانای ئەتۆمی هەیە
محەمەد رزگار
٢٠ی ئابی ٢٠٢٥
سەرۆکی کۆریای باکور دەڵێت: وڵاتەکەی پێویستی بە فراوانکردنی جبەخانەی ئەتۆمی هەیە و مەشقی سەربازی دولایەنەی نێوان ئەمریکا و کۆریای باشور جێگەی مەترسییە.
کیم جۆن ئون سەرۆکی کۆریای باکور رۆژ بە رۆژ ژینگەی ئەمنی دەوروبەری کۆریای باکور مەترسیدارتر دەبێت، ئەمەش پێویستی بە گۆڕانکاری ریشەیی و خێرا هەیە لە تیۆری و پراکتیکی سەربازیی هەنووکەیی و فراوانکردنی خێرای توانا ئەتۆمییەکان.
ئاماژەی بەوەشکردووە، مانۆڕە سەربازییەکانی ئەمریکا و کۆریای باشور بە زیادەرۆیی و مەترسیدار لە ناوچەکە، بەڵام بە پلانەکانیان بۆ زیادکردنی توانا ئەتۆمی وڵاتەکەی، روبەروی ئەو مەترسییانە دەبنەوە.
جێگەی ئاماژەیە، مانۆڕە سەربازییە هاوینەی نێوان سوپای کۆریای باشور و ئەمریکا رۆژی دووشەممە دەستیپێکرد بۆ بەهێزکردنی ئامادەکارییەکان بەرانبەر بە پەرەسەندنی هەڕەشەکانی کۆریای باکور.