وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا: بونی هەر هێزێکی ناتۆ لە ئۆکراین رەت دەکەینەوە
رەوەز فازیل
١٨ی ئابی ٢٠٢٥
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا بڵاوکردنەوەی هێزەکانی ناتۆ لە خاکی ئۆکراین رەت دەکاتەوە و دەڵێت: ئەنجامی پێشبینی نەکراوی دەبێت.
ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا رایگەیاند، وڵاتەکەی داوا لە بەریتانیا دەکات وازلە مانۆڕی جیۆسیاسی بهێنێت کە دەبێتە هۆی دروستکردنی بەربەست لە بەردەم هەوڵەکانی روسیا و ئەمریکا بۆچارەسەرکردنی کێشەکانی ئۆکراین.
ئاماژەوەی بەوەشکرد، لەندەن ئارەزوی یەکلایکردنەوەی رەوشی ئۆکراینی نیە و هەوڵ بۆ درێژکردنەوەی جەنگ لەو وڵاتە دەدات .
زاخارۆڤا جەختیکردەوە، بوونی هەرهێزێکی سەربازی سەر بەناتۆ لە خاکی ئۆکراین، دەرئەنجامی پێشبینی نەکراوی دەبێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ کۆبونەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین لەگەڵ سەرکردەکانی ئەوروپا لە واشنتۆنی پایتەختی ئەمریکا، لەبارەی راگرتنی شەڕ لە ئۆکراین بەڕێوەچوو.



