ترەمپ و زیلینسكی لەگەڵ سەركردەكانی ئەوروپا کۆبوونەوە
محەمەد رزگار
١٨ی ئابی ٢٠٢٥
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین و سەرکردە ئەوروپییەکان سەبارەت بە راگرتنی جەنگی ئۆکراین کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، ترەمپ: دوای كۆبوونەوەم لەگەڵ زیلینسكی و سكرتێری ناتۆ و سەركردەكانی ئەوروپا پەیوەندی بە پوتنەوە دەكەم و ئامانجی سەرەکیمان کۆتاییهێنانە بە شەڕی نێوان روسیا و ئۆکراین.
لەبەرانبەردا زیلینسکی رایگەیاند، گفتوگۆ و كۆبوونەوەیەكی زۆر باشم لەگەڵ ترەمپ كرد و دەکرێت لە کۆبوونەوەی سێ قۆڵیلەگەڵ پوتن باسی دابەشکاری خاک بکرێت.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا کییەر ستارمەر سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ئاماژەی بەوەکرد، ئاسایشی ئۆکراین پەیوەندی بە ئەوروپا و بەریتانیاوە هەیە و ئێمە هەوڵدەدەین پێشکەوتنی راستەقینە لەگەرەنتی کردنی ئاسایشی ئۆکراین بەدەستبهێنین.
لە میانی کۆبوونەوەکەدا ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا ئەوەی خستەڕوو، بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوەی سێ قۆڵی پێویستە ئاگربەست لە ئۆكراین رابگەیەنرێت.
هاوکات لەلای خۆشیەوە سكرتێری گشتی ناتۆ رایگەیاند، هیوادارین بە زووترین كات كۆتایی بە جەنگ لە ئۆكراین بهێنرێت .
دۆناڵد ترەمپ لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژەی بە پەیوەندی نێوان خۆی و ڤلادیمێر پوتن کرد و ئاماژەی بەوەکرد، کە کە پەیوەندییەکی پتەوی لەگەڵ سەرۆکی روسیا هەیە و وتی، بڕوام وایە بگەنە رێککەوتن و کۆتایی بە جەنگ بهێنن.



