کۆبوونەوەی سەرۆکی ئۆکراین و سەرۆکی ئەمریکا بە ئامادەبوونی سەرکردەکانی ئەوروپا لە کۆشکی سپی دەستپێدەکات.

ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین پێش دەستپێکردنی کۆبوونەوەکە رایگەیاند، ئامادەی ئاگربەستێکی راستەقینەن لە پێناو بەدیهێنانی ئاشتییەکی بەردەوام.

هاوکات، کییەر ستارمەر سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا و ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا و سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا گەیشتوونەتە کۆشکی سپی بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکە.

جێگەی ئاماژەیە رۆژی هەینی ترەمپ و پوتن لە ویلایەتی ئالاسکا کۆبوونەوە و یەکێک لە تەوەری کۆبوونەوەکەیان کۆتایی هێنان بوو بە جەنگی ئۆکراین، لە دواتریش سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکی روسیا کۆبوونەوەکەیان بە ئەرێنی وەسفکردووە.