ئەمڕۆ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لە پیرمام کۆدەبنەوە.

بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی لە پیرمام كۆببنەوە و تەوەری سەرەكی گفتوگۆكانیان پێكهێنانی حكومەت و پرسی موچە بێت.

پەیامنێری كوردسات نیوزی باسی لەوەکرد، کۆبوونەوەکەی یەكێتی و پارتی لەسەر ئاستی باڵا دەبێت بە سەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی.

ئەوەشی خستە روو، ناوەرۆكی كۆبوونەوەكەی سبەینێ کۆکبوون و یەك هەڵوێستی دەبێت لە بەغداد، هەروەها پرسی پێكهێنانی كابینەی 10ی حكومەتی هەرێمی كوردستان و كێشەی موچە و هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستانیش لە تەوەرە سەرەکییەکان دەبن.