ئەمڕۆ 36 ساڵ بەسەر قاسملۆی شەهیدکردنی پێشمەرگە و سکرتێری گشتیی حزبی دیموکراتی کوردستان تێپەڕ دەبێت.

36 ساڵ بەر لە ئێستا و لە ساڵی 1989دا، لە شاری ڤییەنای پایتەختی نەمسا د. عەبدولرەحمان قاسملۆ پێشمەرگە و سکرتێری گشتیی حزبی دیموکراتی کوردستان، لەگەڵ دوو هاوڕێی بەناوەکانی عەبدوڵا قادری ئازەری ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی حزبەکە لە دەرەوەی وڵات، هەروەها دکتۆر فازڵ رەسوڵ نووسەر و سیاسەتوانی کورد؛ شەهید کران.

قاسملۆ و عەبدوڵا قادری ئازەری و دکتۆر فازڵ بە مەبەستی چارەسەری پرسی کورد و ئاشتی لە خۆرهەڵاتی کوردستان لە ڤییەنا بوون.

عەبدولرەحمان قاسملۆ لە 22ی کانوونی یەکەمی ساڵی 1930 لە شاری ورمێ لەدایکبووە و لە ساڵی 1945 دەستی بە کاری سیاسی کردووە، یەکێک بووە لەو سەرکردانەی پەیوەندییەکی بەھێزی لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرۆک مام جەلال ھەبووە و لە چەندین وێستگەی خەبات کاری پێکەوەییان کردووە بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد لە خۆرھەڵات و باشوری کوردستان.