ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق سبەینێ كۆدەبێتەوە و كارنامەكەی هەشت بڕگە لەخۆی دەگرێت، یەكێكیان هەمواری یاسای ئەنجومەنی نوێنەران و پێكهێنانیەتی. 

فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە راگەیەنراوێكدا كارنامەی دانیشتنی سبەینێی ئەنجومەنەكەی بڵاوكردەوە كە هەشت بڕگە لەخۆی دەگرێت. 

تەوەری یەكەم دەنگدانە بە سەرۆك و ئەندامانی ئەنجومەنی راژەی فیدرالی و تەوەری دووەم دەنگدانە بە سەرۆكی ئەنجومەنی دەوڵەت. 

لە تەوەری سێیەمدا دەنگ  دەدرێت لەسەر هەمواری یەكەمی یاسای گۆڕینی بڕوانامەكان، یەكێكی تر  لە تەوەرەكان گفتوگۆكردنە لەبارەی پرۆژەیاسای پارێزگاریكردن و باشكردنی ژینگە. 

وەك ئەوەی لە كارنامەكەشدا هاتووە، تەوەری هەشتەم تایبەت دەبێت بە گفتوگۆكردن لەبارەی  هەمواری یاسای ئەنجومەنی نوێنەران پێكهێنانی ئەنجومەنەكە.