بەهۆی خواردنەوە کحولییەکانەوە لە ئێران کەسێک گیانی لەدەستدا و پێنجی دیکە لە چاودێری چڕدان
هەساو ئەمیر
١٣ی تەمووزی ٢٠٢٥
بەهۆی خواردنەوە کحولییەکانەوە لە ئێران 31 کەس گەیەنراونەتە نەخۆشخانە کە دۆخی تەندروستیان ناجێگیرە و کەسێک گیانی لەدەستداوە، هەروەها پێنجی دیکە لە چاودێری چڕدان.
محەمەد عەلی شەفیعی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گەنجویان لە پارێزگای خوزستانی ئێران رایگەیاندووە،ەهۆی خواردنەوەکحولییە ساختەکانەوە 31 کەس گەیەنراونەتە نەخۆشخانە،کە دۆخی تەندروستییان ناجێگیرە.
ئاماژەی بەوەشکرد، کەسێکیان گیانی لەدەستداوە، حەوت لە نەخۆشەکان دەبێت لەرێگای گۆڕینی خوێنەوە خوێنیان پاکبکرێتەوە و پێنجیشیان لە ژووری چاودێری چڕ خەوێنراون.
ئەوەش لەکاتێکدایە، ماوەی چەند ساڵێکە بڵاوبوونەوەی خواردنەوە کحولییە ساختەکان لە ئێراندا بووەتە دیاردە و ساڵانە چەندین کەس بەهۆیەوە گیانلەدەست دەدەن، یان ژەهراوی دەبن و تەندروستیان تێکدەچێت، کە بەشێکیان توشی نەخۆشی درێژخایەنیان دەکات و بەدرێژایی ژیانیان پێوەی دەناڵێنن.