كۆمسیۆن هۆشداری دەدات لە بڵاوكردنەوەی ناوی كاندیدەكانی هەڵبژاردن پێش پەسەندكردنیان
شنیار
١٠ی تەمووزی ٢٠٢٥
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق هۆشداری دەدات لە بڵاوكردنەوەی ناوی كاندیدەكانی هەڵبژاردن پێش ئەوەی بە رەسمی پەسەند بكرێن.
عیماد جەمیل سەرۆكی تیمی راگەیاندنی كۆمسیۆن رایگەیاندووە، هەندێك كەس ناوی خۆیان بڵاودەكەنەوە وەك كاندید بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، ئەوەش پێشێلكردنی یاسایە و كاریگەری نەرێنی دەبێت، چونكە تا ئەنجومەنی كۆمسیاران ناوەكان پەسەند نەكات، هیچ كام لەو كەسانەی ناوی خۆیان بۆ كاندید بوون تۆماركردوە بە رەسمی كاندیدی هەڵبژاردن نین.
هەروەها رایگەیاندوە لە ئێستادا كاری وردبینیكردنی ناوەكان بەردەوامە و رەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكرێت بۆ زانینی باری یاسایی كاندیدەكان .