د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق لە چوارەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی دارایی بۆ گەشەپێدان کە لە ئیسپانیا بەڕێوەدەچێت وتارێک پێشکەش دەکات.
 
لە وتارەکەیدا سەرۆک کۆماری عیراق رایگەیاند: عیراق چەندین پڕۆژەی گرنگی ستراتیژی ئەنجامداوە و دەمانەوێت کرانەوەی ئابووری بەڕووی جیهاندا بەدیبهێنین.
 
وتیشی: عیراق لە رابردوودا توشی زیانیکی زۆر بووە، بەڵام لە ئێستادا بەرەو گەشەسەندن هەنگاو دەنێین.